Zana Natık Kerem
05 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2018
عەممان ــ AA
راگەیەنرا کە شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم، عومەر رزاز ـ ی راسپاردووە بۆ ئەوەی حکوومەتێکی نوێ پێکھبھێنێت.
دوێنێ دووشەممە سەرۆکوەزیرانی ئوردن، ھانی مولقی دوای پێنج رۆژ لەو خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتییانەی کە ھاووڵاتییانی ئوردن لە بەرامبەر پەسەندکردنی پڕۆژەی یاسای ھەوموارکردنی باجی داھات لە لایەن حکوومەتەوە، دەستیان پێ کردبوو، دەستی لەکارکێشایەوە.
هەر دوێنی شای ئوردن دەستلەکارکێشانەوەکەی، ھانی مولقی لە پۆستی سەرۆکوەزیران قبووڵ کرد و لە شوێنی ئەو عومەر رزاز-ی دەستنیشانکرد بۆ ئەوەی حکوومەتێکی نوێ پێکبھێنێت.
لە بەیاننامەیەکدا کە دیوانی شاھانەی ئوردن بڵاوی کردووەتەوە کە عەبدوڵڵای دووەم، عومەر رزاز ــ ی راسپاردووە بۆ ئەوەی حکوومەتێکی نوێ پێکبھێنێت.
عومەر رزاز لە حکوومەتەی ھانی مولقی، وەزیری پەروەردە بوو.
ھاووڵاتییانی ئوردن لە بەرامبەر پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای ھەموارکردنی یاسای باجی داھات و رەوانەکردنی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران لە لایەن حکوومەتەوە، دەستیان بە خۆپیشاندان کردبوو.