واشنتۆن
ئۆباما دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ گروپێکدا لەسەر پرسی ریفۆرمی تەندروستی رایگەیاند: شەوی ڕابردوو کۆمارییخوازان دوای ١٧ ساڵ بڕیاری پەکخستنی کاروباری حکومەتیاندا .
ئۆباما ئاشکرایکرد بەھۆی کەمینەیەکی ناو کۆماریخوازانی کۆنگرێس، کە ئەو بە "بەشێکی بچووک" ناویان دەبا تەنیا لەبەر ئەوەی مادەیەکیان بەدڵ نەبووە، بڕیاری پەکخستنی بەشی زۆری حکومەتیان داوە.
ئۆباما گوتی " کۆمارییەکان ناچار نەبوون ئەمە بکەن، بەڵام دەمەوێ ھەموو گەلی ئەمریکا ئەمە بزانن، ساڵی ١٩٩٦ کۆمارییەکان بریاری پەکخستنی کاروباری حکومەتیاندا، ئەویش کاتێ کە ئابوورییمان زیانی بەرکەوتبوو ئێستا بەپێچەوانەوە ھەوڵی باشتر کردنی ئابووریی دەدەین. کۆمارییخوازان بەم کارەیان ئەمریکایان خستە بەر مەترسی پەکخستنی ئابووریەوە ئەمەیان خراپترە لە چاو پەکخستنی کاروباری حکومەت".
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەمەترسییەکانی درێژەکێشانی پەکخستن دا و دەڵێ ھەتا ماوەی ئەو پەکخستنە درێژ بکرێتەوە، کاریگەریی زیاتر دەبێ و خێزانێکی زۆرتر زیانی ئابوورییان پێدەگات، بۆیە بانگەوازی کرد لەکۆمارییخوازان کە دەبێ ئەو کەسانە بگەڕێنرێنەوە سەر کار کە ڕەوانەی ماڵەوە کراون.
ئۆباما لە پەیامێکیدا بۆ گۆنگرێس گوتی" بودجە تێپەڕێنن و کۆتایی بە پەکخستنی حکومەت بێنن، پارەی پسوڵەکانتان بدەن و ڕێگربن لە پەکخستنی ئابووریی. چاوەڕێ مەبن و دوایمەخەن ڕێمەدەن میللەتەکەمان تووشی دۆخێکی ناھەموار مەکەن".