Eşref Musa,Selen Temizer
26 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2018
ئیدلب/ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد، گوندی کارمانلوک-یان له باکووری خۆرئاوای عەفرین لە تیرۆریستان پاککردەوە.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو له ناوچه‌كه‌وه دهستكهوتوون، سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد، گوندی کارمانلوک-یان له باکووری خۆرئاوای عەفرین لە یه‌په‌گه/په‌كه‌كه-داعش پاككردووه‌ته‌وه.
به‌وشێوه‌یه‌ش نزیكه‌ی حەوت كیلۆمه‌تر ماوه بۆ پچڕاندنی په‌یوه‌ندیی سنووری وشكانیی تیرۆریستان له عه‌فرین له‌گه‌ڵ توركیادا.
به‌وشێوه‌یه‌ش سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد كه پشتیوانیی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ده‌كه‌ن له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه تا ئێستا، ١١٣ شوێن له عه‌فرین كه له ژێر داگیركاریی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه-داعشدا بوون و بریتین له ناوه‌ندی یەک ناحیه، ٨٥ گوند و شەش ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون و ٢٠ گرد و چیای ستراتیجیی و بنكه‌یه‌كی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه، كۆنترۆڵكردووه.