Sinan Uslu
28 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه تا ئێستا دوو هەزار و ١٨٤ تیرۆریست له چالاكی خراون.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، کە رۆژی٢٠ی کانوونی دووەم، لە پێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و سنوورەکان، ھاوکات بە مەبەستی لە چالاکی خستنی چەکدارانی هەریەک لە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش و رزگارکردنی خەڵکی دۆست و برای ئەو ناوچەیە لە ستەمی ئەو رێکخراوانە، لە لایەن سوپای تورکیا دەستی پێکردووە، درێژەی هەیە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه تا ئێستا له چالاكی خراون، دوو هەزار و ١٨٤ تیرۆریسته.