Zana Natık Kerem
28 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2018
ریاز ــ AA
سەرۆكوزەیرانی لوبنان، سەعد حەریری لەسەر بانگهێشتی شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود بەسەردانێك گەیشتە شاری ریاز.
بە پێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی لوبنان لە كاتی گەیشتنی بۆ فڕۆكەخانەی ریاز، سەعد حەریری لە لایەن هەریەك لە راوێژكاری دیوانی شاهانەی سعوودیە، نەزار علولا و باڵیۆزی لوبنان لە سعوودیە، فەوزی كیبارە پێشوازی لێكراوە.
بە پێی بەیاننامەكە سەعد حەریری لە میانی سەردانەكەی بۆ ریاز بە جیا لەگەڵ شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود و جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان ئال سعوود كۆدەبێتەوە.
پێشتر شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز بانگهێشتێكی ئاراستەی سەعد حەریری كردبوو بۆ ئەوەی سەردانەی ریاز بكات.