Zana Natık Kerem
20 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2017
نەینەوا ــ AA
ئەفسەر لە سوپای عێراق، نەفیب جەبار حەسەن رایگەیاند كە بە هۆی بەردەوامی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان هێزە عێراقییەكان و چەكدارانی داعش لە ناوچەی مووسڵی كۆن لە ماوەی ٢٤كاتژمێری رابردوودا، ٧٠٠ مەدەنی هەڵاتن و ئاوارەبوون.
جەبار حەسەن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "هێزەكانی فیرقەی ٩ی زرێپۆش و پۆلیسی فیدراڵ ئەو مەدەنییانەیان گواستنەوە بۆ ناوچە ئارامەكانی دەرەوەی ناوچەی مووسڵی كۆن".
بە گوتەی ئەفسەرەكە، زۆربەی هەڵاتووەكان ئافرەت و منداڵن.
لە رۆژی دوێنێ یەكشەممەی رابردوودە، هێزە عێراقییەكان هێرشیانكردە سەر ناوچەی مووسڵی كۆن بە ئامانجی ئەوەی كۆنتڕۆڵی بكەنەوە.
هاوكات فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵ، فەریق رائید شاكر جەودەت لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە تاوەكو ئێستا لە ئاكامی شەڕ و پێكدادانەكانی ناوچەی مووسڵی كۆن، ٣٢ چەكداری داعش كوژراون.