Zana Natık Kerem
01 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2017
نەینەوا ــ AA
ئەفسەر لە هێزەكانی دژە تیرۆر، عەمید عەبدولجەبار مەیاحی رایگەیاند كە تا ئێستا، شەڕو پێكدادان لەنێوان هێزەكانی دژە تیرۆر و چەكدارانی داعش لە گەڕەكی وادی حەجەر باشووری بەشی راستی مووسڵ بەردەوامە.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، عەمید عەبدولجەبار مییاحی گوتی: "جوگرافیای ئەو گەڕەكانە كە لە بەشی راستی مووسڵ شەڕو پێكدادان تیایاندا روودەدەن لەگەڵ جوگرافیای گەڕەكەكانی بەشی چەپی شارەكە لە رووی ژمارەی دانیشتوان و رووبەری کۆڵان و خانووەكانەوە زۆر جیاوازە".
ئەفسەرەكە گوتیشی: "داعش لە گەڕەكەكانی بەشی راستی مووسڵ زۆر بەئاسانی بەماتۆڕسكل، چەكدار و خۆكوژەكانی دەگوازێتەوە و كە ئەوەش شەڕەكانی ئەو بەشەی ئاڵۆز كردووە و لەوانەیە هەر بەهۆی ئەوەوە، وادەی یەكلاییكردنەوەی شەڕەكان دوا بكەوێت".
عەبدولجەبار مەیاحی گوتیشی: "لەمیانی چەند كاتژمێری رابردوودا، هێزەكانی دژە تیرۆر لە محیوەری باشووری بەشی راستی مووسڵ، ٥١ چەكداری داعشیان كوشتووە و هەروەها سێ ماتۆڕسكل دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان تەقاندووەتەوە كە خۆكوژ لێیاندەخوڕی و سەرەڕای ئەوەش دەستیان گرت بەسەر ژمارەیەك چەكی قورسدا".