Abdullah Shukur
16 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2018
دۆحە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی تورکیا لە دژی پێگەکانی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە لە سووریا کە چاوەرَێ دەکرێت ئەنجامی بدات گوتی: "چاوپۆشی لە پێکھێنانی پێکھاتەیەکی ھاوشێوەی دەوڵەت یان دەوڵەتی بچووک لە لایەن پەکەکە یان درێژکراوەکەی لە سووریا ناکەین. ئەمە ھەڕەشەیەکی راستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیمان دروست دەکات. بەمەبەستی پاراستنی سنوورەکانمان گشت رێوشوێنێک دەگرینەبەر. ئەمە نەک تەنھا لەبەر بەرژەوەندی خۆمان، لە ھەمان کاتیشدا بۆ یەکچارچەیی خاکی سووریایە".
ئیبراھیم کاڵن بەشداری لە دانیشتنێک لە ژێر ناونیشانی "ناساندنی رۆڵی ئەورووپا: بەڕێوەبردنی جەمسەرگیری مینا" لە ١٨یەمین کۆربەندی دۆحە لە وڵاتی قەتەر کرد و تیایدا وتارێکی پێشکەش کرد.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی تورکیا لە دژی پێگەکانی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە لە سووریا کە چاوەرَێ دەکرێت ئەنجامی بدات گوتی: "چاوپۆشی لە پێکھێنانی پێکھاتەیەکی ھاوشێوەی دەوڵەت یان دەوڵەتی بچووک لە لایەن پەکەکە یان درێژکراوەکەی لە سووریا ناکەین. ئەمە ھەڕەشەیەکی راستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیمان دروست دەکات. بەمەبەستی پاراستنی سنوورەکانمان گشت رێوشوێنێک دەگرینەبەر. ئەمە نەک تەنھا لەبەر بەرژەوەندی خۆمان، لە ھەمان کاتیشدا بۆ یەکچارچەیی خاکی سووریایە".
کاڵن جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا بە سێ ھۆکار لە سووریایە و گوتیشی: "یەکەمیان بەرەنگاربوونەوەی داعشە، دووەمیان سەقامگیری و دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی خاک، سێیەمیشیان کە ئێستا بە ئاشکرایی باسی لێوە دەکەن، دەرکردنی ھێزەکانی ئێرانە لە سووریا".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییە بە ھاوتا ئەمریکییەکانی راگەیاندووە کە "لە دوو ئامانجی یەکەم تێدەگەم، ھەوڵی تێگەیشتن دەدەم. بەڵام بۆ ئامانجی سێیەم پێویستان بە چانس ھەیە. نازانم ھێزەکانی ئێران چۆن لە سووریا دەردەکەن و تێناگەم چۆن ئەمە وەک ئامانجێک لێکدەدەنەوە".