Abdullah Shukur
14 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2017
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی رۆژەڤی تورکیا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ئیبراھیم کاڵن دەربارەی ناکۆکی نێوان قەتەر و وڵاتانی کەنداو رایگەیاند کە وڵاتی سعوودیە خاوەن توانایەکی بەھێزە لە چارەسەرکردنی کێشەکان. لەمبارەوە گوتیشی: "دەمەوێت بڵێم لێرەدا سعوودیە پێگەیەکی زۆر تایبەتی ھەیە. سعوودیە ھەم وەک دەوڵەتی بیرمەند و ھەم وەک برا گەورەی ناوچەکە، خاوەنی گرنگترین توانا و لێھاتووییە بۆ چارەسەری ئەم قەیرانە".
ئیبراھیم کاڵن لەبارەی بڕیاری ریفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستانی عێراق گوتی: "لەگەڵ بەرپرسانی کوردی عێراق و بەغدادا کۆدەبینەوە. ئامانجی سەرەکیمان، گەڕاندنەوەیانە لەو ھەڵەیەی کە ھەیە لەرێی دیالۆگەوە. کارەکانمان لەو بارەیەوە بەردەوام دەبێت. دۆخێکی وەھا بوونی نییە، بێ ئەوەی دانیشین و قسە بکەین یەکسەر سزایان بدەین و دەروازە سنوورییەکان دابخەین".