17 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2017
تاران- AA
وەزیری ناوخۆی ئێران، عەبدولرەزا رەحمانی فەزڵی ئاشکرای کرد لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار‌دا کە بڕیارە رۆژی هەینی بەڕێوەبچێت، ١٦٠ هەزار کارمەندی هێزە ئەمنییەکان ئەرکی پاراستنی هەڵبژاردنەکەیان پێ دەسپێردرێت.
عەبدولرەزا رەحمانی فەزڵی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە تارانی پایتەخت سازی کرد، زانیاریی لەبارەی بەڕێوەجوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار لە وڵاتەکەی بڵاوکردەوە.
فەزڵی ئاشکرای کرد ئەمڕۆ ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی دێت و گوتی: ''١٣٠ هەزار سندووقی دەنگدان لە ٦٣ هەزار ناوەند دانراون. ٧١ هەزار چاو‌دێر بوونیان دەبێت. ١٦٠ هەزار پۆلیس و کارمەندی ئەمنی، ئاسایشی هەڵبژاردنەکان دەپارێزن''.
وەزیری ناوخۆی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد پێیوایە لە یەکەم گەڕدا هەڵبژاردنەکان یەکلایی ببنەوە و رایگەیاند: ''ئەو کاندیدانەی کە لە پرسەکە کشاونەتەوە، هێشتا بە فەرمی وەزارەتی ئاگادار نەکردووەتەوە. ئەنجامەکان رۆژی شەممە یان یەکشەممە بڵاودەکرێنەوە''.
پێشتر كشانه‌وه‌ی دوو له‌و شه‌ش كاندیده‌ی کە له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزه‌رانی ده‌ستووری ئێرانی نزیك له عه‌لی خامنه‌ییه‌وه ده‌ستنیشان كرابوون له پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار راگه‌یه‌نرابوو.
جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئێران، ئیسحاق جیهانگیریی ریفۆرمخواز، دوێنێ له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وێڕای ده‌ربڕینی پشتگیری بۆ روحانی رایگه‌یاند، یه‌كێك له كاندیده‌كانی موحافزكاره‌كان سه‌رۆكی شاره‌وانیی تاران، محه‌مه‌د باقر قالیباف له به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رۆكی مه‌زارگه و وه‌قفی ئیمام ره‌زا له مه‌شهه‌د، ئیبراهیم ره‌یسی له پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردن كشاوه‌ته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كێبڕكێی هه‌ڵبژاردن له نێوان روحانی كه له لایه‌ن ریفۆرمخواز و موحافزكاره میانڕه‌وه‌كانه‌وه پشتگیریی لێده‌كرێت، له‌گه‌ڵ رهیسیدا به‌ڕێوه‌بچێت.
رۆژی هه‌ینی له ئێران له پاڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماردا، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئێران كه خاوه‌نی 80 ملیۆن دانیشتوانه، 56 ملیۆن و 410 هه‌زار و 234 ده‌نگده‌ری تۆماركراوی هه‌یه.