İlkay Güder,Muhammet Ali Kemal
07 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2018
تاران- AA
کۆبوونەوەی دووقۆڵیی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی بەر لە "لووتکەی سێقۆڵیی" تورکیا-رووسیا-ئێران لەبارەی سووریاوە، دەستیپێکرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداریی لە لووتکەی سێقۆڵیی تورکیا-رووسیا-ئێران لەبارەی سووریاوە لە هۆڵی کۆنفرانسی سەرۆکەکان لە ئێران دەکات کە بە میوانداریی حەسەن روحانی بەڕێوەدەچێت.
بەر لە لووتکەکەش کۆبوونەوەی دووقۆڵیی ئەردۆغان و روحانی دەستیپێکرد و کۆبوونەوەکە بەشێوەیەکی داخراو بەڕێوەدەچێت.
هه‌ریه‌ك له وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی، به‌رات ئاڵبایراك و سه‌رۆكی میت، هاكان فیدان و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، فه‌خره‌ددین ئاڵتون و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن شاندی یاوەری ئه‌ردۆغانن لە کۆبوونەوەکانیدا.