لاھور
سەرۆكوەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و شاندێكی یاوەری دوێنێ شەو بە سەردانێك گەیشتە لاھوری پایتەختی ویلایەتی پەنجابی پاكستان و لە لایەن سەرۆكی ویلایەتی لاھۆر شەھباز شەریف و باڵیۆزی توركیا لە ئیسلام ئاباد پێشوازی لێكرا.
ھەر یەك لە وەزیری ئابوری، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، جێگری سەرۆكی گشتی ئاكەپە و ھاوسەر و كچی سەرۆكوەزیران لە نێو شاندی یاوەری سەرۆكوەزیراندابوون.
لە فرۆكەخانەی لاھۆر بە رێوەڕەسمی سەربازی پێشوازی لە سەرۆكوەزیرانی توركیا كرا، چەند منداڵێك بە جلوبەرگی رەسەنی خۆیان دەستە گوڵێكیان پێشكەشی ئەردۆغان و ئەمینە ئەردۆغان كرد. دواتر سرودی نیشتمانی توركیا و پاكستان گوترا.
لە كاتی پێشوازیكردندا پۆرترێتی مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد، رەجەب تەیب ئەرۆدغان، مزگەوتی قەیسەل لە پاكستان و سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە نەواز شەریف لە سەر تابلۆیەكی گەورەدا نیشاندران لەگەڵ ڕازاندنەوەی ئاڵای هەردوو وڵات بە گوڵی سور و سپی.