بورسە
خۆشكی سەرۆكی پەكەكە عەبدوڵڵا ئۆجالان، فاتمە ئۆجالان بۆ سازدانی دیدار لەگەڵ براكەی لە ئیمرالی، سەردانی ناوچەی گەملیكی كرد.
فاتمە ئۆجالان لەگەڵ دیلەكی كچی و كەسوكاری گیراوانی دیكە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی لە بەردەم فەرمانداریەتی جەندەرمەی گەملیك لە چاوەڕوانی وەرگرتنی ڕەزامەندیدان.
بڕیارە دوای پشكنین و دەركەوتنی مۆڵەتی سەردان، فاتمە ئۆجالان و كەسوكاری گیراوانی دیكە لە رێگای دەریایەوە سەردانی دوورگەی ئێمراڵی بكەن.