Rewa Mahmut Hasan
17 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2017
بەغدا AA
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، ئەرشەد ساڵحی رایگەیاند کە ئەوان بۆ قۆناغی دوای رێکخراوی تیرۆریستی داعش "پرۆژەی تورکمان" پێشکەش دەکەن.
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو لە بەغدا ساڵحی ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نوێنەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق وەک پارتە تورکمانیەکان چەند بڕیارێکیان داوە.
ناوبراو ئاشکرای کرد کە پرۆژەیەک وەک پرۆژەی تورکمانەکان بۆ قۆناغی دوای داعش لە پێناو پاراستنی جوگرافیاکەیاندا پێشکەش دەکەن و لەوچوارچێوەیەدا خوازیارن کەرکووک بکرێتە ئیدارەیەکی تایبەت.
ساڵحی دووپاتی کردەوە پارتە سیاسیەکانی تورکمان هاوشانی کەرکووک بۆ خورماتوو و تەلەعفەریش هەمان هەڵوێست دەنوێنن و گوتی: "دەبێت بە بێ بوونی رێکخراوی تیرۆریستی لە ناوچەکە، تەلەعفەر بکرێتە پارێزگا. دەبێت خورماتوو دووربخرێتەوە لە فشاری پەکەکە. لە پێناو ژیانەوەی زمان و کولتوری تورکمان، خورماتوو بکرێتە پارێزگا. ئەم نەخشەڕیگا ستراتیجییەمان سبەی بە جیا ئاشکرای دەکەین. پارتە تورکمانیەکان رێککەوتوون لەسەر داوا رەواکانمان".