Zana Natık Kerem
29 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2017
كابول ــ AA
پۆلیسێك كە گومان دەكرێت سەربە بزووتنەوەی تاڵیبان بێت لە ویلایەتی زابول باشووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، شەش هاوڕێی خۆی كوشت.
گوتەبێژی ویلایەتی زابول، گویل ئیسلام سیال بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند لە بنكەی پۆلیسی ناوچەی سیواری سەربە قەزای شینكی لە ویلایەتی زابول، پۆلیسێك شەش هاوڕێی خۆی كوشت.
گویل ئیسلام سیال ئاماژەی بەوەش دا كە هەر دوای رووداوەکە، بكوژەكە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتووە و چەك و تەقەمەنی ناو بنكەكەشی بردووە.
ناوبراو باسی لەوەش كرد كە لایەنە پەیوەندیدارەكان لێكۆڵینەوەیان لەبارەی رووداوەكەوە دەستپێكردووە.
تا ئێستا بزووتنەوەی تاڵیبان هیچ روونكردنەوەیەكی لەبارەی رووداوەكە بڵاونەكردووەتەوە.