Betül Yürük,Rewa Mahmut Hasan
18 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2017
نیویۆرک - AA
نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، نیکی هالی رایگەیاند ئەو بژاردانەی لەبەردەستدابوون بۆ کۆنترۆڵکردنی پڕۆگرامی ناوەکی کۆریای باکوور روو لە تەواوبوون دەکەن و ئەگەر هەیە ئەمریکا بابەتەکە بداتە دەست پنتاگۆن.
هالی لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی CNNدا، ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەر بێت و کۆریای باکوور بەردەوام بێت لەسەر ئەو بەرنامەیەی خۆی بە شێتانە، ئەوا ئەمریکا ناچارە خۆی و هاوپەیمانەکانی بپارێزێت، بەڵام ئەو کات کۆریای باکوور نامێنێت.
ناوبراو ئاماژەشی بەوەدا کە تەواوی بژاردەکان لەبەردەستیاندایە، بە بژاردەی سەربازیشەوە و گوتی:
"هەڕەشەکانی ترەمپ بەخۆرایی نەبوون. لە کاتێکدا کۆریای باکوور نابەرپرسیارانە مامەڵە دەکات، ئێمە بەرپرسیارانە مامەڵەمان کرد. هەموو رێگە دیپلۆماتیەکانمان تاقی کردەوە. لە ئێستادا هەموو شتێکمان لە ئەنجوومەنی ئاسایش تەواو کردووە. دەتوانم بە خۆشحاڵیەوە کێشەی کۆریای باکوور رادەستی جەنەرال ماتیس بکەم، چونکە چەندین بژاردەی سەربازی هەیە. ئێمە وەک خاوەن بەرپرسیارێتی مامەڵەمان کردووە".