Hemın Othman Mohammed
07 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2016
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) جێف دەیڤس رایگه‌یاند: ''پاككردنه‌وه‌ی سنووری نێوان سووریا و توركیا له داعش، پێشهاتێكی زۆر گرنگی ستراتیژییه له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌دا''.
جێف دەیڤس، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له پێنتاگۆن، وه‌ڵامی ژمارەیەک پرسیاری سەبارەت بە رووداوەکانی ئەم دواییەی سووریا دایه‌وه.
دەیڤس جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پاككردنه‌وه‌ی سنوور له داعش، له‌رووی راگرتنی لێشاوی جه‌نگاوه‌رانی بیانی "هاورده‌كردنی تیرۆریست" زۆر گرنگه، له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه گورزێكی توند له‌و رێكخراوه تیرۆریستییه دراوه.
گوته‌بێژەکەی پێنتاگۆن باسی له‌وه كرد كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده كشاونه‌ته‌وه بۆ خۆرهه‌ڵاتی رووباری فورات، ئه‌وان له پلانی قۆناغی دواتری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا ده‌بن له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كانی هێزی تایبه‌تی ئه‌مریكادا.
گوتیشی: "له خۆرهه‌ڵاتی به‌نداوی تشرینی سه‌ر رووباری فورات ده‌یانبینین و له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشەوه پلان داده‌ڕێژین".