واشنتۆن
ئەمریکا ھیچ زانیارییەکی ھەواڵگری لەگەڵ ئێرانیەکان تاوتوێ ناکا، لەکاتی بەرەنگاربوونەوەی ھاوپەیمانان لەدژی رێکخراوی تیرۆرستی داعش کە بەسەرپەشتی ئەمریکا بەرێوە دەچێ.
گوتەبێژی کۆشکی سپی جۆش ئێارنێست لە کۆبوونەوەی رۆژنامەوانی خوێدا، سەبارەت بە گوتەی بەرپرسێکی ئێرانی کە لەمیدیاکان بڵاو بووەتەوە،گوتویەتی، "تاران پشتیوانی لە ھاوپەیمانیە نێودەوڵەتیەکەی واشنتۆن دەکا، لەبەرامبەر ئەوەی وڵاتانی رۆژئاوا لە پرسی بەرنامەی ئەتۆمیدا نەرمی بوێنن."
ئێارنێست گوتی: "ئەو داوایە لەلایەن ئەمریکاوە بەھیچ شێوەیەک جێگای قبوڵکردن نیە، داواکردنی نەرم نواندن لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە وڵاتانی نێودەوڵەتی و ئەمریکا ھیچ پەیوەندیەکی بە ھاوپەیمانی فراوانی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕوبوونەوە لە دژی رێکخراوی داعش نییە، ئەمانە بەتەواوەتی دوو پرسی جیاوازن."
ئێارنێست ھەروەھا گوتی: "ئەمریکا لە رووی چالاکی سەربازیەوە ھیچ مامەڵەو رێکەوتنێک لەگەڵ ئێران ناکا، ھەروەھا ئەمریکا لەنێو مامەڵەی پێدان و وەرگرتنی زانیاری ھەواڵگری نابێ لەگەڵ حکومەتی تاران، ھەروەھا بۆ پاراستنی زانیاری بەرەنگار بوونەوە لەدژی داعش لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمییەوە لەگەڵ ئێران ھیچ رێکەوتنێک ناکا، ئەو دوو پرسە بەتەواوەتی جیاوازە و دیدارەکانی گروپی ٥+١ لەگەڵ ئێران بۆ بەرنامەی ئەتۆمی و چارەسەرکردنی نیگەرانیەکان بەردەوامی دەبێ."
پێشتر وەزیری دەرەوەی ئێران، جۆن کێری بۆ بەھێزکردن و کۆتایھێنان بە ھێرشی رێکخراوی داعش گوتبوی تاران ئەرکی لەسەرە بۆ ئەو پرسە.