Zana Natık Kerem
27 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2022
ھەولێر ــ AA
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێکی تایبەت بە مەبەستی دەنگدان لەسەر کابینەی نوێی حکوومەت، بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی ئەنجام دەدات.
پێشتر راسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی داوای لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی کردبوو کە رۆژی ٢٧ی تشرینی یەکەم، دیاریی بکات بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجوومەنەکە بە مەبەستی دەنگدان لەسەر کابینە و بەرنامەی حکوومەتەکەی.
دوێنێ چوارشەممە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی تشرینی یەکەمی بۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بۆ دەنگدان و متمانەدان بە کابینەی نوێی حکوومەت دیاریی کرد.
دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران، کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت.
ئەمەیش لە کاتێکدایە تا ئێستا بەشێک لە پۆستە وەزارییەکان بۆ لایەنە سیاسییە بەشداربووەکانی حکوومەتی نوێ یەکلایی بوونەتەوە.