ماردین
ئێوارەی دوێنێ هەینی ئەستێرەی هولیود و باڵیۆزی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران ئەنجلینا جولی، بە مەبەستی بەسەركردنەوەی پەنابەرانی سووری و عێراقی لە كەمپی پەنابەرانی مدیاد، گەیشتە پارێزگای ماردین.
لەكاتی گەیشتنی جولی بۆ فڕۆكەخانەی شاری ماردین لەلایەن نێردراوی تایبەتی كۆمسیۆنی باڵای پەنابەران سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان و یاریدەدری پارێزگاری ماردین عەلی ئەكرەم تونا پێشوازیی كرا و دواتر بە ئۆتۆمبێلێكی گوللەنەبڕی سەر نەتەوە یەكگرتووەكان بەرەو ئەو هوتێلەی تێیدا دەمینێتەوە بەرێكرا و رێگا بە رۆژنامەنووسان نەدرا وێنەی بگرن.
وابڕیارە جولی بەشداری لە چالاكی كەمپی پەنابەرانی مدیاد بكات كە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 20 حوزیران بە بۆنەی رۆژی جیهانی پەنابەران بە ئامادەبوونی هەریەک لە سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و كۆمسیاری باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران ئەنتۆنیۆ گۆتێریس سازدەكرێت.