ئەسینا
ئەو کەسانەی کە لایەنگری لە مانەوەی یۆنان لە یەکێتیی ئەرووپا و بەکارھێنانی دراوی یۆرۆ دەکەن، لە شاری ئەسینا خۆپێشاندانیان رێکخست.
ھاوکات ئێوارەی دوێنێ ھەزاران کەس لە گۆڕەپانی سینتاگما کۆبوونەوە و خۆپێشاندانیان دژی سیاسەتی وەرگرتنی قەرزی حکوومەتی یۆنان ئەنجام دا.
خۆپێشاندەران داوایان کرد کە حکوومەت لە دانوستانەکانی وەرگرتنی قەرز سەرکەوتوو بێت و پێگەی خۆی لە یەکێتیی ئەورووپا سەقامگیر بکات.
ھاوکات لە پێگەکانی کۆمەڵایەتی ئینتەرنێت بانگھێشتی خۆپێشاندان کرا و راشگەیەنرا کە مەبەست لەم کارەش پێشاندانی دڵگرانی بەشێکی زۆری ھاووڵاتیانی یۆنانییە بەرامبەر سیاسەتی وەرگرتنی پارەی قەرز لەلایەن حکوومەتی یۆنان.
جێگەی باسە خۆپێشاندەران بەشێوەیەکی ئاشتیانە بڵاوەیان کرد.