Muhammet Ali Kemal
04 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2017
بەرلین- AA
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، سیگمار گابرێل رایگەیاند کە بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێن تاوەکو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیادا ئاسایی بکەنەوە.
بە پێی هەواڵێک کە لە میدیای ئەڵمانیدا بڵاوکراوەتەوە، سیگمار گابرێل لە لێدوانێکدا لە شاری سانت پیتەرسبورگ، ئاشکرایکردووە یەکێک لەو بابەتانەی لە میانی سەردانەکەیدا بۆ تورکیا کە بڕیارە رۆژی دووشەممە ئەنجامی بدات، سەردانکردنی سەربازانی سوپای ئەڵمانیایە لە لایەن پەرلەمانتارانی ئەڵمانیاوە لە بنکەی ئینجیرلیک.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، سیگمار گابرێل تیشکی خستووەتە سەر ئەوەش کە پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و تورکیا بە هۆی ژمارەیەک بابەتی دیکەوە گرژیی بەخۆوە بینیوە و گوتی: ''بە دوای دەرفەتێکدا دەگەڕێین تاوەکو پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا ئاسایی بکەینەوە''.