Ramal Abdullah Mahmood
04 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2017
شیکاگۆ – AA
لە خۆپیشاندانێکدا لە شاری شیکاگۆ ئیدانەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کرا بەوەی کە راستییەکان نادرکێنێت لەبارەی وردەکاری باج و پەیوەندییەکان لەگەڵ رووسیا.
ئەو خۆپیشاندانە کە لەژێر چاودێری چڕی پۆلیس بەڕێوەچوو، لەبەردەم فیدڕاڵ پلازا لە ناوجەرگەی شارەکە دەستی پێکرد.
بە هۆی سیستەمی دەنگ و میوزیک خۆپیشاندەران چالاکییەکەیان وەک ئاهەنگێکی دانس و سەما لێکرد و لە رێگای جلوبەرگی هونەری و پانکارتی رەنگاوڕەنگەوە کاردانەوەی خۆیان بەرامبەر سیاسەتەکانی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ نیشاندا.
ئەو پانکاراتانەی خۆپیشاندەران هەڵیان گرتبوو لەسەریان نووسرابوو "راستییەکان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئازاد دەکەن"، "ترەمپ! هەر ئێستا دەست لەکاربکێشەوە"، "راستییەکان لە ترەمپ باڵاترن" و "دەمانەوێت راستییەکان بزانین".
خۆپیشاندەران تاکو تاوەری ترەمپ رێگایان بڕی و درووشمەکانی "نا بۆ ترەمپ و فاشیستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا "، "دەبێت دۆناڵد ترەمپ لابچێت" و "ئەو کۆڵانانە هی ئێمەن، دادپەروەریمان دەوێت"، دەگووتەوە.
هێزە ئەمنییەکانیش رێگای هاتوچۆی دەورووبەر و بەردەمی تاوەری ترەمپیان داخست.
دواتر خۆپیشاندانەکە بێ کێشە و بارگرژی کۆتایی پێهات.