Hemın Othman Mohammed
23 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌شی كرد رایگه‌یاند له پشت پرۆژه پێشنیازی لێبووردنن كه پێشكه‌شی په‌رله‌مانیان كردووه.
باخچەلی سه‌باره‌ت به هەڵبژاردنە خۆجێییەکان كه له ٣١ی ئاداری ٢٠١٩دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت رایگه‌یاند: "وەک مەهەپە،لەم قۆناغەدا کە پێیگەیشتووین، چیتر چاوەڕوانییمان بۆ بەستنی هاوپەیمانیی، هەوڵدان بۆی یان نیازی ئەنجامدانی هاوپەیمانیی، لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی ٣١ی ئاداری ٢٠١٩دا، نەماوە".