Hemin Hüseyin
13 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2016
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی، لە سەڵاحەددین پێشوازی لە سەرکردەی باڵایی ئیسلامیی عێراق عادل عەبدولمەهدی کرد و لە دیدارێکدا باس لە گرفتەکانی عێراق و چارەسەری کێشەکان کرا.
بەپێێ هەواڵێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: "لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری بۆ بەغدا خرایە بەر باس و گفتوگۆ و باس لە رێگە چارەکان کرا بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان و ھەردوولا جەختیان لەسەر دیالۆگ و لێکتێگەییشتنی نێوان لایەنەکان کردەوە بۆ چارەسەری گرفتەکان".
لە بەشێکی دیکەی هەواڵەکەشدا هاتووە: "لە کۆبوونەوەکە تیشک خرایە سەر بارودۆخی ئەمنی و ئامادەکارییەکان بۆ ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ و لەوبارەیەوەش ھەماھەنگی و ھاوکاریی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و ھاوپەیمانان بەرزنرخێندرا".