نیویۆرک
وا بڕیارە سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان(بان کی مۆن) و (ئەخزەر ئیبراھیمی) نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبی بۆ سوریا، بەمەستی پشتگیرکردن لەکۆنفرانسی دووەمی جنێڤ، سەردانی روسیا دەکەن و بەشدار دەبن لەکۆبوونەوەی ٢٠G.
بان کی مۆن لەبارە قەیرانی سوریا گوتی" لەبارەی شیمانەی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەسوریا، بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی جنێڤ پێویستە کۆششی زیاتر بکرێ. رێگەی دیپلۆماتی تاکە رێگەیە بۆ کۆتاییھێنان بە کۆمەڵکوژیی لەسوریا".