ھەولێر
ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا چەند ھونەرمەندێكی كورد بانگەوازی ھونەرمەند و رۆشنبیر و نوسەرانی كورد دەكەن كە رۆژی شەممە بۆ پشتگیری كۆبانێ رێپَوانێك لە شاری ھەولێر لە بەردەم نەتەوە یەكگرتووەكان بەڕێوەببەن.
ئەو رێپێوانە بە ھاوكاری شوان پەروەر ھونەرمەندی ناوداری كورد رێكدەخرێ.
لە كوبوونەوەكە ھونەرمەند بلند ئیبراھیم گوتی:" ھەرچەندە لە دھوك چەندین چالاكی بۆ پشتگیری پێشمەرگە و شەڕڤانان ئەنجامدرا بەڵام بە گشتی لە ھەرێمی كوردستان ھونەرمەندان بە پێی پێویست چالاك نەبوونە و ئێمە داوا لە ھەموو رۆشنبیران و ھونەرمەندان و نوسەرانی كورد دەكەین لەو ھەڵمەتە بەشداربن."
ھەروەھا گوتی: "رەوشی میللەتی ئێمە بەرەو باشی دەڕوا و با ئێمەش بەشداریمان لەو شوڕشە گەورەیە ھەبێ و خۆمان پاڵپشتی گەڵەكەمان بین."