ھەولێر
بەبۆنەی رۆژی جیھانی بۆ ئازادی رۆژنامەگەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان مەراسیمێکی بە ئامادەبوونی وەزیری ئەقاف و کاروباری ئایینی و وەزیری رۆشنبیری و لاوانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە برد.
لەو مەراسیمە ھەر یەک لە وەزیری رۆشنبیری و وەزیری ئەقاف-ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێکیان پێشکەش کرد و باسیان لە تایبەتمەندی وڵاتانی دیموکراسی لە بایەخدان بە ئازادی ڕادەبڕین و بەتایبەتیش جەختیان لە بەشداری ژنان لە رۆژنامەوانی کوردی کردەوە.
رێکخەری سەنتەری میترۆ ھیوا عومەر لە ھەولێر لە مەراسيمەكەدا رەخنەی لە سیاسەتەکانی هەرێم لە بەرامبەر رۆژنامەنووسان گرت و داوای کرد ئازادی سنووردار نەکرێت.