کیێڤ
ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئۆکرانیا، بەلای چاودێرانی ئەو وڵاتەوە شتێکی چاوەڕوان نەکراوی دروست نەکرد،
پیتەر پۆرۆشینکۆ کاندیدی یەکەم و بەرچاو بوو لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، بەپێی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی، ئەو رێژەی ٥٥.٩% دەنگەکانی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە و دوای یولیا تیمۆشینکۆ دێ بەڕێژەی ١٢.٩%.
پۆرۆشینکۆ دوای راگەیاندنی سەرکەوتنی لێدوانێکیدا و تێیدا گوتی: "دوای دەستبەکاربوونم وەکو سەرۆک یەکەم سەردانم بۆ دۆنەتێسک دەبێ. ئێمە مکوڕین لەسەر ئەوەی ئۆکرانیا بە یەکپارچەیی بمێنێتەوە و هیچ جۆرە سیستمێکی فیدراڵی جێبەجێ ناکەین، کاری هەرە لە پێشمان دواییهێنانە بە شەڕ و هەوڵدان بۆ هێنان پێشەوەی قۆناغێک کە پڕبێ لە ئاشتەوایی."
هەرچی یولیا تیمۆشینکۆی سەرۆکوەزیرانی پێشووترە، شکستی خۆی لە هەڵبژاردنەکە قبوڵکرد و پیرۆزبایی لە گەلی ئۆکرانیا کرد.
تیمۆشینکۆ گوتی: "سەرباری هەوڵەکانی مۆسکۆ بۆ تێکدانی هەڵبژاردن، بەڵام پرۆسەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەچوو."