تونس
جیددوی وه‌زیری ناوخۆی ی تونسی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به ڕووداوه تیرۆریهكهی ماوه‌ی پێشووكرد كه‌سه‌ركرده‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی كرده ئامانج و ڕایگه‌یاند , به پێی ووته‌ی پسپۆڕه‌كانی چه‌ك له تونس ئه‌و چه‌كه‌ی له شه‌شی شوباتی ئه‌مساڵدا شوكرو به‌لیدی سه‌ركرده‌ی ئۆپیزسیۆنی پێ كوژراوه كه چه‌كێكی 9 ملم ه له هه‌مان جۆری چه‌كه كه له ڕووداوی تیرۆركردنی موحه‌مه‌د ئهلبراهیمی دا به‌كار هاتووه كه له ڕێی دوو كه‌سی جل ڕه‌شه‌وه به سواری ماتۆڕه‌وه ئه‌نجام دراوه .
وه‌زیری ناوخۆی تونسی راشیگه‌یاند كه به پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه بكوژه‌كه‌ی به‌لید ,په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا هه‌یه به‌ناوی كه‌مال كادكهوه كه ئه‌میش راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به كه‌سێكه‌وه هه‌یه به‌ناوی ئه‌بوبه‌كر حاكیم كه ڕێ خۆشكه‌ر بووه به هێنانه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كه بۆ ناو تونس . محه‌مه‌د ئه‌براهیمی سه‌رۆكی پارتی بزووتنه‌وه‌ی گه‌ل له تونس ڕۆژی رابردوو له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی تیرۆر كرا و شوكرو به‌لیدی سكرتێری گشتی پارتی نیشتیمانی دیموكرات له 6 ی شوباتدا تیرۆركرا.