TBMM پەرلەمانی تورکیا
ئیدریس باڵوکەن جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی بەدەپە لەپەرلەمان سەبارەت بەدروستکردنی دیوار لەنێوان سنوری تورکیا و سوریا گوتی: "دروستکردنی دیواری لەنێوان سنوری سوریا و تورکیا بەترسناک بۆ ئاسایش و ئاشتیی ناوچەکە دەزانین ".
کۆبونەوەی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی مەڕال ئاکشێنەر جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بوو.
لەگوتەیەکیدا لە دەرەوەی تەوەری دانیشتنەکەی ئەمرۆی پەرلەمان ، ئیدریس بوڵوکەن پەرلەمانتار و جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی بەدەپە لەپەرلەمان گوتی: دروستکردنی (دیواری شەرم) لە نێوان سنوری تورکیا سوریا جێگای شەرمەزاریە.
بوڵوکەن گوتیشی: " ھەرگیز ڕێگە بەدروستکردنی دیواری ئابڕوبەر لە نێوان سوریا و تورکیا نادەین، گەلی کورد ڕازی نابێ بە دروستکردنی دیواری ئابڕوبەر، ھەوڵەکانمان بۆ ئاشتی و ئازادی لەدژی شەر و ناخۆشی دەبێ".