Zana Natık Kerem
14 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2017
بەغدا ــ AA
لە ترسی دووبارەبوونەوەی رووبەڕبوونەوەکان لەگەڵ لایەنگرانی رەوتی سەدر، هێزەكانی ئەمنی رێوشوێنی ئەمنی توندیان لە شاری بەغدا گرتووەتەبەر.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە بەغدا رایگەیاند كە هێزەكانی ئەمنی بە بەربەستی كۆنكرێتی ژمارەیەك رێگەی ئەو پردانەیان داخستووە كە دەچنەوە سەر ناوچەی سەوز كە باڵەخانەی حكوومی و ئەنجوومەنی نوێنەران و نێردە دیپلۆماتییەكانی لێیە.
بەگوتەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، هێزەكانی ئەمنی رێگەی خێرای محەممەد قاسمـیان داخستووە كە دەچێتەوە سەر گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەڕاستی بەغدا.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو هەروەها ئاماژەی بەوەشدا كە ژمارەیەكی زۆری لە سەرباز و پۆلیسی لەناوبردنی توندوتیژی و ئۆتۆمبێلەكانی ئامبوڵانس و بەرگری شارستانی وەك ئامادەباشی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو لە ژمارەیەك ناوچەی بەغدا بڵاو كراونەتەوە.
لای خۆیەوە ئەفسەر لە پۆلیسی عێراق، نەقیب ئەحمەد خەڵەف بەئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند كە ئەو رێوشوێنە توندانە كە ئەمڕۆ هێزەكانی ئەمنی لە بەغدا گرتوویانەتە بەر بۆ پاراستنی گیانی ئەو هەزارەها كەسەیە كە لە بەخاکسپاردنی ئەو كەسانەدا كە لە خۆپیشاندانەكەی رۆژی شەممەی رابردوو كوژران و هەروەها بۆ رێگری كردنیشە لە هەڵكوتانە سەر دامەزراوەكانی حكوومی كە لەوانەیە ژمارەیەك كەسی خراپەكار بكەینە سەر ئەو دامەزراوانە.
هاوكات لیژنەی هەماهەنگی باڵا سەربە رەوتی سەدر داوای لەوانە كرد كە لە مەراسیمی ناشتنی كوژراوانی خۆپیشاندانەكەی رۆژی شەممەی رابردوو بەشداری دەكەن خۆیان لە توندوتیژی بەدووربگرن و لەگەڵ هێزەكانی ئەمنی هاوكاربن.
لە بەیاننامەیەكدا كە لیژنەكە بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە كە كاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، مەراسیمی بەخاکسپاردنی كوژراوانی خۆپیشاندانەكەی رۆژی شەممەی رابردوو لە پردی محەمەد قاسم بەئاراستەی گۆڕەپاتی تەحریر دەست پێدەكات و داواشی لە بەشداربووانی مەراسیمەكە كردووە كە لەگەڵ هێزەكانی ئەمنی هاوكاربن و لە هەر كردەیەكی توندوتیژی خۆیان بەدوور بگرن.
لیژنەكە داواشی كرد كە بەشداربووانی مەراسیمەكە هاوار و دروشمەكانیان تەنها بەئاراستەی خۆشەویشتی بۆ عێراق بەرز بكەنەوە.