Ali Mukarrem Garip,Hemın Othman Mohammed
11 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2018
كه‌ركووك - AA
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له شاری كه‌ركووك، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك، عه‌لی كه‌مال له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ناوچه‌ی رێگای به‌غدا بۆمبێكی چێندراو ته‌قیووه‌ته‌وه.
كه‌مال باسی له‌وه‌شكرد كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، زیانی زۆریش به‌ر خانوو و شوێنكاره‌كانی ده‌وری ته‌قینه‌وه‌كه گه‌یشتووه.
كه‌مال ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه هێشتا ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كه دیار نییه و، ده‌ستكراوه به لێكۆڵینه‌وه‌ی فراوان بۆ ده‌ستگیركردنی به‌رپرسیارانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه.