Sefa Mutlu,Mohammed Baqi Hussein
11 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
- دوای ئه‌وه‌ی 2ی تشرینی یه‌كه‌م نووسه‌ری رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست جه‌مال خاشقچیی سعوودی چووه کۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیستانبوڵ و جارێكی دیكه نه‌بینرایه‌وه، چاوه‌ڕوانیی له‌به‌رده‌م کۆنسوڵخانهكهدا به‌رده‌وامه.
خاشقچی كه به هاوكارییه‌كانی بۆ رۆژنامه‌ی وەتەن كه پلاتفۆرمێكی گرنگه بۆ ریفۆرمخوازه سعوودیه‌كان، هه‌روه‌ها به بابه‌ته‌كانی له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه له راگه‌یاندنه رۆژئاواییه‌كاندا ناسراوه، رۆژی سێ شه‌مه 2ی تشرینی یه‌كه‌م به‌مه‌به‌ستی كاروباری فه‌رمی سه‌ردانی کۆنسوڵگه‌ریی سعوودیه‌ی كردووه له ئیستانبوڵ و دواتر بێ سه‌روشوێن بووه و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.
کۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه به به‌ربه‌ستی پۆلیس ده‌وردراوه و، له‌به‌رده‌میدا چاوه‌ڕوانیی رۆژنامه‌نووسی بیانی و خۆجێی به‌رده‌وامه.