Ali Makram Ghareeb
08 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2021
كه‌ركووك – AA
ته‌واوی حزبه توركمانه‌كانی عێراق به یه‌ك لیست و له‌ژێر ناوی "هاوپه‌یمانی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی" به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراقدا ده‌كه‌ن كه له تشرینی یه‌كه‌مدا ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، حه‌سه‌ن توران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له كه‌ركووك نه‌خشه‌ڕێگای توركمانه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی ١٠ی تشرینی دووه‌م خسته روو.
حەسەن توران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ته‌واوی حزبه توركمانه‌كانی عێراق به یه‌ك لیست و له‌ژێر ناوی "هاوپه‌یمانی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی" به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
ناوبراو تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رنامه‌ی سیاسیی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردن له‌م نزیكانه ده‌خه‌نه روو و جه‌ختی لهوهیشكردهوه كه به‌شداریكردنیش به یه‌ك لیست له هه‌ڵبژاردنه‌كه له سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌بێته هۆی سه‌ركه‌وتنی توركمانه‌كان.
باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، حه‌سه‌ن توران سه‌رۆكایه‌تی لیسته‌كه ده‌كات.