نەینەوا
ئەفسەر بەپلەی رائید لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان رەشید حاجی عەلی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ بە هاوکاری فڕۆکەکانی جەنگی هاوپەیمانان، هێزەکانی پێشمەرگە دوو هێرشی جیاجیایان دەست پێکرد، هێرشی یەکەم بۆ سەر گوندی دیرام توسە کە دەکەوێتە خوار بەنداوی موسڵ، ١٦ چەکداری داعش کوژران و گوندەکە بەتەواوی لەلایەن پێشمەرگەوە کۆنترۆڵ کرا".
ئەو ئەفسەرە روونیشی کردەوە: "لە هێرشێکی دیکەدا هێزەکانی پێشمەرگە هێرشیان بۆ سەر چوارڕێیانی گرنگی تلەعفەر - موسڵ - رەبیعە کە دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای موسڵ، کردووە و توانیویانە تەواوی ئەو چوارڕێیانە کونترۆڵ بکەن".
بەگوتەی ئەو ئەفسەرە "ئێستا تۆپی پێشمەرگەی کوردستان لە گوندی حەسەن جەلال کە ١٢ کم دەکەوێتە باکووری موسڵ و دەگاتە نێو شارەکە، بەڵام بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی سڤیل بریندار نەبن. پێشـمەرگە نایەوێت موسڵ تۆپباران بکات".
رۆژی چوارشەممەی رابردوو ٢١ی کانوونەی دووەم هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هێرشێکی بەرفراوانی سەربازیی لە رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی باکووری موسڵ دەست پێکرد و بەو هۆیەوەش نزیکەی ١٠ گوند و ناحیەیەکی لە خوار بەنداوی موسڵ کۆنترۆڵ کرد.