داڤۆس
جێگری سەرۆك كۆماری عێراق ئەیاد عەلاوی كه له سویسرا بهشداری كۆڕبهندی ئابووری لە داڤۆسه، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "هاوپەیمانی جیهانی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا لە دژی داعش كاریگەری نییە و شەڕی داعش پێویستی بە یەكێتی و هاوكاری هەیە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ستراتیژیەتێكی هاوبەش كە لە لایەن ههمووانهوه قبوڵ كرابێت، لە ئارادا نییە و داعشیش زیاتر بەهێز بووە. ئەوە راست نییە كە دڵێن داعش لە عێراق و سوریا لاواز بووە".
عەلاوی ههروهها گوتی: "هاوپەیمانی نێودهوڵهتی له دژی داعش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا كاریگەری نییە، چونكە تەنیا بە بۆردومان كردنی بنكهكانی، داعش لە ناو ناچێت و پێویستە نهك تەنیا لە بواری سەربازی و ئیستیخباراتیدا، بەڵكو لە بواری ئایدۆلۆژیش شەڕی داعش بكرێت".
لە وەڵامی پرسیارێكدا لە بارەی ئامادەكارییەكانی رزگار كردنی موسڵ، عەلاوی گوتی: "شەڕ بەردەوامە و موسڵیش هێشتا لە دەستی داعشدایە".
جێگری سهرۆك كۆماری عێراق لهبارهی ههرێمی كوردستانهوه گوتی: "هەرێمی كوردستان ویستی جیابوونەوەی لە عێراق و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی هەیە، بەڵام جارێ كاتی نەهاتووە، بهڵام ئەگەر لەسەر دابەش كردنی داهاتی نەوت لەگەڵ هەرێمی كوردستان رێكبكەوین، باوەر ناكەم كورد بیر لە جیابوونەوە بكاتهوه".