ھەولێر - شوان دسق
بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، کاکەمین نەجار رۆژی یەک شەممە بە (ئانادۆڵو)ی راگەیاند "بەپێی ئەنجامە بەراییەکان پارتی لەپێشی ھەموو لیست و قەوارەکانی ترەوەیە و دەنگێکی زۆری بەدەسھێناوە".
کاکەمین وتیشی "چاوڕەوانی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان دەکەین، لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن، پاش ئەوە بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ لەگەڵ لایەنەکانی تر کۆدەبینەوە".
سەبارەت بەمانەوەی رێکەوتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یەکێتی نەجار دەڵێ ئێمە و یەکیتی رێکەوتنی ستراتیژیمان ھەیە پێمانوایە رێکەوتنی ستراتیژی لەگەڵ حزبەکانی تردا بکەین باشە.
بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، جەختی لەوەشکردەوە پارتی حزبی یەکەمە و چاوەڕوانیش دەکەن، پاش یەکلایکردنەوەی دەنگەکان، لەگەڵ لایەنەکانی تردا گفتوگۆ بکەن بۆ پێکھێنانی کابینەی حکومەتی داھاتوو.
رۆژی ٢١ی مانگ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو لە ھەڵبژاردنەکە زیاتر لە ٢ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار دەنگدەر ناویان بۆ ھەڵبژاردن ھاتبۆوە.
پاش تەواو بوونی دەنگدان ئێوارەی دوێنی ٢١ی ئەیلول، سەربەست مستەفا سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند "بەگشتی رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی گشتی ٧٣,٩% بووە، لە پارێزگای ھەولێر ٧١,٧% و لە دھۆک ٧٦,٤% و لە سلێمانی ٧٣%بووە".