Zana Natık Kerem
19 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2017
بەغدا ــ AA
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە، لە چوارچێوەی گەشتێكی هەرێمیدا سەرۆكوەزیران، حەیدەر عەبادی بەرەو سعوودیە بەڕێكەوت كە دوو وڵاتی دیكەش دەگرێتەوە.
لە روونكردنەوەیەكی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراقدا هاتووە كە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، حەیدەر عەبادی بە سەرۆكایەتی شاندێكی وەزاری حكوومەتەكەی گەشتێكی هەرێمی دەست پێكرد كە هەر یەك لە سعوودیە، كوێت و ئێران دەگرێتەوە.
بە پێی زانیارییەكان پێشتر بانگهێشتی فەرمی ئاراستەی حەیدەر عەبادی كرابوو بۆ ئەوەی سەردانی سعوودیە، كوێت و ئێران بكات.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە ئەم گەشتەییەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ سعوودیە، كوێت و ئێران هاوكاتە لەگەڵ ئەو سەركەوتنە گەورانەی كە هێزەكانی عێراق دژی داعش تۆماریان كردووە و لەگەڵ ئەو هەوڵانەی كە حكوومەتی عێراق لە بەرامبەر سیاسیەتی دەرەوە بۆ بوونی پەیوەندییەكی باش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە هەموو بوارەكاندا خستوویەتێ گەر بەتایبەتیش بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر كە هەڕەشە و مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی و سەقامگیری گەڵان و وڵاتانی ناوچەكە.
هەروەها ئەم گەشتەییەی حەیدەر عەبادی لە كاتێكدایە كەنداو رووبەڕووی قەیران بووەتەو بە هۆی ئەوەی ژمارەیەك لە وڵاتانی كەنداو و ناوچەكە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ قەتەردا پچڕاندووە.
لە ٥ی مانكگی حوزەیرانی رابردووە، هەر یەك لە سعوودیە، میسر، ئیمارات، بەحرێن، یەمەن، كۆماری یەكگرتووی كۆمۆرۆ و مۆریتانیا بە ھۆی ئێران و لە پێناو ئاسایشی وڵاتەكانیاندا پەیوەندی دیپلۆماسییان لەگەڵ قەتەردا پچڕاند و هەروەها ئوردن و جیبۆتی ئاستی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانیان لەگەڵ قەتەردا كەمكردووە.
ئەو وڵاتانەی كەنداو كە تا ئێستا پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانیان لەگەڵ قەتەردا نەپچڕاندوون، كوێت و سوڵتاننشینی عومانە.
ھاوكات ھەر لەگەڵ ئەو بڕیارە فەرماندەیی هاوپەیمانێتی عەرەبی بە رابەرایەتی سعوودیە بڕیاری كۆتاییهێنان بە بەشداریكردنی قەتەر لەو هاوپەیمانێتیەدا، دەركرد.
لە بەرامبەردا قەتەر ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە و رایگەیاند بڕیارەكەی هەریەك لە سعوودیە، بەحرێن و ئیمارات بۆ پچڕاندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانیان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا، هیچ بنەمایەكی نییە و لەسەر بناغەی بانگەشەی ناڕاست دراوە.
هەفتەی رابردووش، حەیدەر عەبادی رایگەیاند كە حكوومەتی وڵاتەكەی دژی ئەو گەمارۆییە كە ژمارەیەك وڵاتانی كەنداو بەسەر قەتەردا سەپاندوویانە.
لە میانی ئەم چەند مانگەی دواییدا، دوای دەیەیەك لە گرژی و ئاڵۆزی، تا رادەیەك پەیوەندییەكانی عێراق و سعوودیە باش بووە.
لە میانی لووتكەی عەرەبی كە مانگی ئاداری رابردوو لە ئوردن ساز كرا شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی كۆبووە.