Salih Bilici
10 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەمیانی کردنەوەی ساڵی خوێندنی 2016-2017 لە زانکۆی تەکنیکی ئیستانبوڵ، گوتارێکی پێشکەش کرد.
بینالی یڵدرم باسی لەوەکرد پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت سووریا و عێراق له باشووری تورکیا، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زۆرترین كاریگه‌ریی بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌یان هه‌بووه و رایگەیاند:
''به‌داخه‌وه له‌كاتێكدا هه‌ندێك له‌و وڵاتانه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ناوچه‌كه‌وه نییه له سووریا و عێراق چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، حكوومه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاتانه ده‌نگیان نییه، به‌ڵام ده‌بینین نیگه‌ران ده‌بن به خاوه‌نداریكردنی توركیا له بابه‌ته‌كه كه‌زۆرترین باجی قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه‌ی داوه. له‌جیاتی ئه‌مه، پێویسته سه‌ره‌تا خاوه‌ندارێتی له وڵاته‌كانی خۆیان بكه‌ن. سه‌ره‌تا خاوه‌ندارێتی له هاووڵاتییان وڵاته‌كه‌تان بكه‌ن، رێگه له له‌ناوچوونیان بگرن، بزانن چۆن ده‌بنه ده‌وڵه‌ت، دوای ئه‌وه قسه به توركیا بڵێن. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نه‌كه‌ن، ئه‌و قسانه‌ی ده‌یكه‌ن جێگای پێكه‌نینه. ئیراده‌تان به‌كاربهێنن. ئه‌گه‌ر ئێوه رێگه به مانه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بده‌ن، توركیا له‌پێناو پاراستنی سنووره‌كانی و ئاسایشی سه‌روماڵی هاووڵاتییانیدا، هه‌ر رێوشوێنێك پێویست بێت ده‌یگرێته‌به‌ر".