ئارتڤین
لەدەروازەی سنووری سارپ دوو کەسی گومانلێکراوی بەڕەگەز جۆرجی کە یەکێکیان ژنە دوو جۆر مادەیان پێوە گیراوە کە بریتین لە هەریەک لە ٥٠ گرام قوڕقوشمی سوور کە لە نێو دوو لوولەی شووشەدا بوون لەگەڵ یەک کیلۆ و 236 گرام مادەی سیزیەم کە لە پیشەسازی ناوەکیدا بەکار دەهێنرێت. لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا سێ کەس دەستگیر کران.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی پارێزگاری قاچاخچێتی گومرگ و هەواڵگری لە هەڵسوکەوتی دوو کەسی بەڕەگەز جۆرجی کە دەیانویست بە پیادە بێنە نێو تورکیاوە بەگومان بوون کە ئەوانیش هەریەک لە (ن.ک)ی تەمەن ٤٣ ساڵ کە ژنە و (ی.ئ)ی تەمەن ٤٠ ساڵ کە پیاوە. دوای ئەوەی ئامیڕی تیشکی ئێکس ئاگادارکرنەوەیدا هەریەک لە (ن.ک) و(ی.ئ) راگیران و جانتا و ئەو شتانەی پێیان بوو پشکنینی بۆ کرا. (ی.ئ) دوو لولەی شووشە کە یەک کیلۆ و ٢٣٥ گرام سیزیەمی تێدابوو لەگەڵ سێ لوولەی دیکە کە ١٥،٢٥ گرام قورقوشمی سووری تێدابوو، لەگەڵ خۆی هەڵگرتبوو. لە نێو جانتاکان و جلەکانی بەری (ن.ک)یشدا ٩ بەردی گرانبەهای رەنگ جیاواز و سێ لوولەی شووشە کە ٣٢،٩٨ گرام قورقوشمی سوور دۆزرانەوە.
دوای ئەوەی ئەو گومانلێکراوانە دەسگیرکران دەرکەوت کە پەیوەندییان بە هاووڵاتییەکی تورکەوە بە ناوی (ئ،ش)ی تەمەن ٦٠ ساڵ هەیە و ئەویش دەستگیر کرا. دوای ئەوەی رێ و شوێنەکانی لای ئاسایشیان تەواو کرد هەر سێ گومانلێکراوەکە لەلایەن دادگاوە دەستگیر کران.
ئەوەش زانراوە کە ئەو مادانەی لە پیشەسازی ناوەکییدا بەکار دەهێنرێن رادەستی بەرپرسانی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی تورکیا کراوە.