ئەنقەرە
بەگوێرەی زانیارییەكانی ئاژانسی ئانادۆل، ھەر دوولایان تاوتوێی رەوشی كورد لە سوریا ھەروەھا رەوشی عێراق و رۆژھەڵاتی ناوەڕاستیان كردووە.
داودئۆغلۆو نێچیرڤان بارزانی بەتایبەت لەبارەی بارۆدۆخی سیاسی سوریا و رەشی ناوچە كوردییەكان لەسوریا پيداگرییان كردووەو دیدارو چاوپێكەوتنەكانی(ساڵح موسلیم) ھاوسەرۆكی پەیەدە لە گەڵ بەرپرسانی توركیا كراوە.
بە گوێرەی زانیارییەكان داود ئۆغڵۆو بارزانی ئەمجارە لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا ھیچیان نەوتووە.
لە دیدارەكەدا جارێكی دیكە پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان توركیا و حكومەتی ھەرێمی كوردستان خراونەتەوە بەرباس وخوازیاری گەشەپێدانی پەیوەندییەكان بوون.