قاھیرە
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوە و سێگرڤی شۆیگو وەزیری بەرگریی روسیا سەردانی قاھیرەیان کردو لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە گفتوگۆیان.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دیپلۆماسیەکان بەدەستھاتوون، وەزیری بەرگریی روسیا دوێنێ شەو لەگەڵ ھەریەکە لە ئەندریای بێستۆڤ جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای ھاوکاریی تەکنیکی سەربازیی روسیا و نوێنەرانی کۆمپانیای رۆسۆبۆرۆنت ئێکسپۆرتی بۆ بەرھەمھێنانی گەیشتوونەتە قاھیرە.
ھەروەھا وەزیری دەرەوە لەگەڵ چەند بەرپرسێکی پایە بڵند، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە پایتەختی میسر.
بە گوێرەی ھەواڵەکان کارنامەی سەرەکی ھەردوو وەزیری روسی لە میسر، ئیمزاکردنی رێککەوتنە لەبارەی فرۆشتنی چەکی روسی بە میسر.
سەردانی ھەردوو وەزیر بۆ میسر، بە یەکەمین سەردانی بەرپرسانی پایە بەرزی وڵاتانی جیھان دەژمێردرێ پاش لەسەر کارلابردنی سەرۆکی پێشووی میسر محەمەد مورسی لە سێی تەمموزی رابردوو.