دیاربەکر
پرۆژەکە لەلایەن ژووری پارێزەرانی شارەکانی (دیاربەکر، بەدلیس، شرناخ، وان ، باتمان) گەڵاڵە کراوەو ئامانجیان بۆ سۆراخکردنی بێ سەروشوێنکراوان و ئەو کەسانەیە کوشتنیان لەنادیارییدا ماوەتەوە.
سەرۆکی ژووری پارێزەران لەدوای کۆبوونەوەیەکی نێوخۆیان، بڕیاریاندا پرۆژەکەیان بدەنە داواکاری گشتی توکریاو لەوبارەیەوە ھەنگاوی قانوونی بنێن.
ئەنیس گول، سەرۆکی (ژووری پارێزەرانی بەدلیس) لەبەردەم دادگای
دیاربەکر قسەی بۆ رۆژنامەنووسانکردو روونکردنەوەی زیاتریدا لەبارەی پرۆژەکەیان.
ئەنیس گوتی " ئامانجمان دۆزینەوەی کەسانی بێ سەروشوێن بوو و ئەوانەیە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژروان و روون نەبووەتەوە کێ کوشتوونی و ھۆی چیبووە کوژراون"
بەگوێرەی زانیاریی ناو پرۆژەکە، تا ئێستا ١٥ دۆسێ دەستنیشان کراون تا بەدواداچوونی لەبارەوە بکرێ، ژووری پارێزەرانی باتمان پێنج دۆسێیان حازرکردووە، پارێزەرانی ئدیاربەکر چوار دۆسێ، پارێزەرانی بەدلیس سێ دۆسێ،پارێزەرانی وان سێ دۆسێ.
تاھیر ئەڵچی، سەرۆکی ژووری پارێزەرانی گوتی " ئێمە وەک ژووری پارێزەرانی ئەم ناوچەیە، داوا دەکەین بەدواداچوون بکرێ لەسەر دۆسێکان تا سۆراخی ئەو کەسانە بکرێ بێ سەروشوێن کراون یا کوژراون و پرسی کوشتنیان بێ دەنگی لێکراوە. ئەم کێشانە لەبیر ناکرێن، دەبێ ئەنجامدەرانیان بناسرێن و دادگایی بکرێن، تییاندایە زیاتر لەبیست ساڵە چاوەڕێی رۆڵەکانیان دەکەن کەچی ھیچ نازانن لەبارەی چارەنووسیان ئەوانە تاوانی دژە مرۆڤایەتین"