پەناما سیتی
وەزارەتی بەرگریی پەناما ئاشکرایکرد لەناو کەشتییەکەدا چەندین جۆر چەکی دژە فڕۆکەو موشەکی دوور ھاوێژی تێدابووەو لەکاتی بەڕێکەوتنی لەکوباوە زانیارییان لەسەری ھەبووە.
لەدوای ئاشکرابوونی چەکەکان، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: کۆریای باکوور بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێلکردووە چونکە بەپێی ئەو بڕیارە کۆریای باکوور بۆی نییە چەک بکرێت.
لەلایەکی دیکە، حکومەتی کوبا رایگەیاند: ئەوان چەکیان بەکۆریای باکوور نەفرۆشتووە، بەڵکو ئەو پارچانەی لەکەشتییەکەدا بارکراون بۆ مەبەستی سیانەکردنەوەی چەکی ئەو وڵاتە بووە.