Mazın Asad
07 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2017
ھامبورگ - AA
ئاماژە بەوە دەکرێت ئەمریکا و رووسیا لەسەر بەستنی ئاگربەست لە باشووری رۆژئاوای سووریا رێککەوتوون.
ئاژانسی (Associated Press (AP بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمریکی کە نەیانویست ناویان ئاشکرابێت، بڵاوی کردەوە کە ئەمریکا و رووسیا لە پەراوێزی لوتکەی G20 لە ھامبورگ لەسەر بەستنی ئاگربەست لە سووریا رێککەوتن.
لە ھەواڵەکەدا راشگەیەندراوە کە ئاگربەستەکە لە نیوەڕۆی ٩ی تەمووز دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەم رێککەوتنە وەک نیشانەیەک بۆ ھەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ شەڕی ناوخۆی سووریا لێک دەدرێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە ھەریەک لە تورکیا، رووسیا و ئێران لە مانگی ئایار پرۆتۆکۆڵێکیان بۆ پێکھێنانی "ناوچەکانی داماڵدراو لە پێکدادان" لە سووریا واژوو کردبوو.