بەرلین
سەركۆماری ئەڵمانیا یواخیم گاوک لە میانەی بەشداری كردنی چالاكییەكی تایبەت بە رۆژی پەنابەرانی جیھان وتارێكی پێشكەش كرد و ئاماژەی بەوەدا سیاسەتی پەنابەران تەنیا سیاسەتێكی تایبەت نییە بە ناوخۆی ئەڵمانیا گوتیشی: "لەمەدا سیاسەتی پەنابەران دەچێتە چوارچێوەی سیاسەتی دەرەوە، ئاسایش و گەشەپێدانەوە".
گاوک رایگەیاند پێویستە تێڕوانینی وڵاتانی ئەورووپا لە بەرامبەر پرسی دراماتیكی پەنابەراندا بگۆڕێ و گوتیشی: "لە دەریای ناوەڕاستدا رزگاكردنی پەنابەران لە مردن ئەركێكی ئەخلاقی سەرجەم وڵاتانی ئەورووپایە".
سەبارەت بە وەرگرتنی بەرپرسیارێتی لەبەرامبەر پرسی پەنابەران سەركۆماری ئەڵمانیا دەڵێ پێویستە لە ئەڵمانیا و ئەورووپا دا سەرجەم تواناکان بخڕێتە گەڕ و ھەروەھا گوتی: "بە داخستنی دەرگاكانمان بە رووی پەنابەران و جێھێشتنمان لە ناوەڕاستی ئاودا دەبێتە ھۆی لە دەستدانی كەڕامەتمان". راشیگەیاند ژمارەی پەنابەران زیادی كردووە و زۆربەی لەوانەش تەمەنیان لە خوار 18 ساڵە.
سەركۆماری ئەڵمانیا یواخیم گاوک گوتیشی: "ئەو كەسانەی كە بە ناچاری وڵاتەكانیان جێدەھێڵن لە نێو مەینەتی و ناخۆشیدا بەرەو وڵاتەكانی ئەورووپا بەڕێدەكەون، پێویستە وڵاتانی ئەورووپا كاری زیار بۆ شاڵاوی پەنابەران بكات".