ماردین
كۆمسیاری باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران ئەنتۆنیۆ گۆتێریس و باڵیۆزی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران ئەنجیلینا جولی سه‌ردانی بەڕێوەبەرایتیی شارەوانیی گەورەی ماردین كرد و لەلایەن سەرۆكی شارەوانی ئەحمەد تورك پێشوازییان لێكرا. دواتر سه‌ردانی پارێزگای ماردینیان كرد و له‌گه‌ڵ پارێزگار عومه‌ر فاروق كۆچاك كۆبوونه‌وه.
ئەنجیلینا جولی كه بۆ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئاواره‌کانی عێراق و سووریا کە له‌تاو جه‌نگی نێوخۆیی وڵاته‌كه‌یان په‌نایان بۆ توركیا بردووه و له کەمپی په‌نابه‌رانی شارۆچكه‌ی میدیاد نیشته‌جێ كراون سه‌ردانی ماردینی كردووه، له كاتی سه‌ردانی پارێزگای ماردیندا له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریس له‌لایه‌ن پارێزگار عومه‌ر فاروق كۆچاكهوه پێشوازیان لێكرا.
لای خۆیه‌وه گۆتێریس ده‌فته‌ری شه‌ره‌فی پارێزگای واژۆ كرد.
كۆبوونه‌وه‌ی كۆچاك له‌گه‌ڵ هەریەک لەگۆتێریس و جولی به‌داخراوی به‌ڕووی راگه‌یاندنه‌كاندا به‌ڕێوه‌چوو.