Kasım İleri
28 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
جۆزێف ڤۆتێل فه‌رمانده‌ی هێزه ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا (CENTCOM)، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، رووسیا و ئێران هه‌وڵی تێكدانی هاوبه‌شییه ستراتیژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا ده‌ده‌ن.
ڤۆتێڵ له دانیشتنێكی كۆمیته‌ی خزمه‌تی چه‌كداریی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا كه له‌ژێر ناونیشانی "تیرۆریزم و ئێران: تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌رگری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"دا به‌ڕێوه‌چوو، وتارێكی پێشكه‌شكرد.
له‌میانه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا، نوێنه‌ری كۆماریخوازه‌كان له ویلایه‌تی كارۆلینای باشوور جۆ ویڵسن به ڤۆتێڵی گوت، "توركیا سه‌د ساڵه هاوبه‌شێكی به‌نرخی ئه‌مریكایه و ئه‌ندامی ناتۆیه. دوای جه‌نگی كۆریا، له‌پاڵ ئه‌مریكییه‌كاندا له‌پێناو ئازادی‌دا جه‌نگیوه. چی ده‌كرێت بۆ درێژه‌دان به‌م هاوبه‌شییه گرنگه؟"
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كه بۆ ڤۆتێڵ ئاسان نه‌بوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه توركیا له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر جه‌نگیوه و گوتی، "توركیا نیگه‌رانیی جددی هه‌یه له‌باره‌ی تیرۆریزمی په‌كه‌كه‌وه. بێگومان ئه‌مه بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گرژی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له هاوبه‌شه‌كانمان. وه‌ك بنه‌مایه‌كی كاره‌كانمان، ئێمه به شه‌فافی و راستگۆیانه كار له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان ده‌كه‌ین".
ڤۆتێڵ راشیگه‌یاند كه به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی قسه‌یكردووه و جه‌ختیكردووه‌ته‌وه ده‌كرێت له‌باره‌ی گۆڕینه‌وه‌ی زانیارییه‌وه، كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا كراوه‌بێت.
فه‌رمانده ئه‌مریكییه‌كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا، له جیانه‌كردنه‌وه‌ی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی، هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ یه‌په‌گه‌ی چۆن بۆ توركیا روونكردووه‌ته‌وه گوتی، "هه‌سه‌ده كه له گرووپه كورد و عه‌ره‌به‌كان پێكمانهێناوه و ته‌نانه‌ت زۆرینه‌یان عه‌ره‌بن، كاریگه‌رترین هێزن له‌به‌رانبه‌ر داعشدا. بۆ كۆتاییهێنان به‌م جه‌نگه، پێویستمان پێیانه. ئه‌مه یه‌كێكه له‌و بنه‌مایانه‌ی كه پێوسته قبوڵی بكه‌ین".
جێی سه‌رنجه ڤۆتێڵ له دانیشتنه‌كه‌دا و له روونكردنه‌وه‌یه‌كیشدا كه دواتر بڵاویكرده‌وه، له‌باره‌ی سووریاوه رووسیای تۆمه‌تباركرد.
ڤۆتڵ له روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراودا كه پێشكه‌شی كۆمیته‌كه‌ی كردووه، رایگه‌یاندووه: "رووسیا و ئێران له سووریا رژێمێكی سته‌مكار به‌هێزده‌كه‌ن، له عێراق و ئه‌فغانستان هه‌وڵی سنوورداركردنی رۆڵی سه‌ربازیی ئه‌مریكا و له‌قكردنی هاوبه‌شیی ستراتیژیی نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی دوور و درێژه، ده‌ده‌ن".
ڤۆتڵ به زاره‌كیش باسی له‌وه‌كردووه كه رووسیا سه‌رچاوه‌ی زۆرێك كه كێشه‌كانه له رووسیا و رایگه‌یاندووه:
"مۆسكۆ هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گرژییه‌كانی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له سووریا، رژێمی ئه‌و وڵاته، ئێران، توركیا، هه‌سه‌ده، ئه‌مریكا و هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌دات و دواتر وه‌ك نێوه‌ندگیرێك كه كێشه‌كان چاره‌سه‌رده‌كات، مامه‌ڵه ده‌كات، زیان به هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، پێگه‌ی سهوداكردنیان لاوازده‌كات، له هه‌مان كاتێكدا رۆڵی ئاگرتێبهردهر و ئاگركوژێنه‌وه‌ش ده‌بینێت".
ڤۆتڵ رۆڵی رووسیای له سووریا به "تابڵێی ناسهقامگیركار" ناوبردووه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه رووسیا یان ناتوانێت قه‌یرانی سووریا چاره‌سه‌ر بكات، یان خوازیاری ئه‌وه نییه چاره‌سه‌ری بكات.
هاوكات ڤۆتڵ جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه هێشتا ئێران گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ركابه‌ریی نێوان ئه‌و وڵاته و سعوودیه رێگه‌ی بۆ درووستبوونی زۆر بنبه‌ستی ئه‌منیی خۆشكردووه.
ڤۆتڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه تاران له یه‌مه‌ن پشتیوانیی له حووسییه‌كان ده‌كات و ریازیش هه‌وڵی نه‌هێشتنی كاریگه‌ریی حیزبوڵڵا له لوبنان دهات و ئێران له هه‌وڵی درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی جێ نفووزی خۆیدایه كه له ناوچه‌كه‌دا به "هیلالی شیعی" ناسراوه.
ئه‌و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌مریكا له سووریا دژایه‌تیی ئێرانی نه‌كردووه و رایگه‌یاندووه: "ده‌توانین كاریگه‌ریی ناڕاسته‌وخۆمان له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجانه هه‌بێت كه ئێران له‌م ناوچه‌یه‌ی جیهان هه‌یه‌تی".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی "ئێران ده‌یه‌وێت هێڵێكی كاریگه‌ریی له تارانه‌وه تا سنووری ئیسرائیل درووستبكات" ڤۆتڵ رایگه‌یاندووه "ئه‌مه له روانگه‌ی ئه‌مریكاوه جێگه‌ی قبووڵكردن نییه".
ڤۆتڵ باسی له‌وه‌شكردووه كه نیگه‌رانییان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له ناوچه‌كانی هاوشێوه‌ی ئیدلب "گرووپه رادیكاڵه‌كان كۆببنه‌وه".
راشیگه‌یاندووه "به‌تایبه‌تیش ناوچه‌كانی هاوشێوه‌ی ئیدلب، ده‌بێته شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له رێكخراوه خراپه‌كان و له كۆتاییدا وا پێویست ده‌كات به‌مانه‌وه سه‌رقاڵ بین. نیگه‌رانم له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر گوێیان نه‌ده‌ینێ ئه‌وا ببنه كێشه‌ی گه‌وره‌تر".