تاران
له‌باره‌ی رێکه‌وتنی ئێران و وڵاتانی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و گرووپی 5+1 له ئه‌نجامی دانوستانه ناوه‌کییه‌کاندا، رۆژنامه‌کانی ئه‌و وڵاته بۆ دوو به‌ره دابه‌شبوون، به‌جۆرێک رۆژنامه نزیکه‌کان له حکوومه‌ت رێکه‌وتنه‌که وه‌ک ''رێکه‌وتنی سه‌ده'' ناوزه‌د ده‌که‌ن و ئه‌و ئۆرگانانه‌ی له هێلی پارێزگاران نزیکن به وریاییه‌وه خۆیان له قه‌ره‌ی باسکردنی رێکه‌وتنه‌که ده‌ده‌ن.
''رۆژنامه‌ی ئیتڵاعات'' که رۆژنامه‌یه‌کی نیمچه فه‌رمییه و یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین رۆژنامه‌کانی ئێران، مانشێتی ''رێکه‌وتنی سه‌ده''ی داناوه و ئه‌وه‌ی نووسیوه که به‌و رێکه‌وتنه ناوه‌کییه که دوای 12 ساڵ له دانوستانی تاقه‌تپڕوکێن هاته ئاراوه، گه‌لانی ئێران مافه‌کانیان به‌ده‌ستهێنا.
رۆژنامه‌ی ''یه‌زد'' که یه‌کێکه له رۆژنامه نزیکه‌کان له باڵی ریفۆرخوازان، له مانشێتدا نووسیویه‌تی "کلیله‌که سووڕا و ئێران پێکه‌نی'' باسی له‌وه کردووه که ئێران له رێکه‌وتنه‌که‌ی دوێنی به قازانجه‌وه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه.
یه‌کێکی دیکه له رۆژنامه‌کان که له‌سه‌ر هه‌مان هێڵه، رۆژنامه‌ی ''ئارمان'' مانشێتی ''جیهان له‌به‌ر ئێران به‌ڕێزه‌وه راوه‌ستا''ی داوه له رۆژنامه‌که و رێکه‌وتنه‌که‌ی وه‌ک ''رێکه‌وتنی سه‌ده'' ناوبردووه. رۆژنامه‌ی ''ئیعتیماد''یش رێکه‌وتنه ناوه‌کییه‌که‌ی وه‌ک سه‌رکه‌وتنی دیپلۆماسییه‌تی ئێران لێکداوه‌ته‌وه و پێی وایه له‌گه‌ڵ رێکه‌وتنه‌که‌دا جیهانیش گۆڕاوه.
رۆژنامه‌ی شارکی ریفۆرمخوازان به به‌کارهێنانی وێنه‌یه‌کی هه‌ریه‌ک له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ئه‌مریکا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و جۆن کێری مانشێتی ''سه‌رکه‌وتنێک به‌بێ جه‌نگ''ی داوه له رۆژنامه‌که.
رۆژنامه‌ی که‌یهان که به زۆر محافه‌زه‌کار ناسراوه و جار جار ره‌خنه‌ی زۆر توند له حکوومه‌ته‌که‌ی روحانی ده‌گرێت، له مانشێتدا نووسیویه‌تی ''180 پله جیاوازی، له یه‌ک رێکه‌وتندا دوو ریوایه‌ت'' و باسی له‌وه‌کردووه به‌رپرسانی هه‌ریه‌ک له ئێران و ئه‌مریکا له‌دوای رێکه‌وتنه ناوه‌کییه‌که شتی جیاواز لهیهکتییان گوتووه.
هه‌ر له‌سه‌ر هێڵی محافزکاران به‌ڵام ئه‌مجاره رۆژنامه‌ی قودس سه‌باره‌ت به رێکه‌وتنه‌که نووسیویه‌تی ''خۆرئاوا تاقیده‌کرێته‌وه'' و ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه ئه‌و رێکه‌وتنه ناوه‌کییه که له‌ئه‌نجامی دانوستانه‌کان هاتووه‌ته ئاراوه کاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌سه‌ر بازاڕی ئێران و جیهان درووست کردووه.
رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی ئیمروز که‌له‌سه‌ر هه‌مان هێڵه به وریاییه‌وه باسی رێکه‌وتنه‌که‌ی کردووه و نووسیویه‌تی که پێویسته چاوه‌ڕوان بکرێت تاوه‌کو رێکه‌وتنه‌که جێبه‌جێ ده‌کرێت.